تەندروستی ئێران نوێترین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

 تەندروستی ئێران نوێترین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا دو هەزار و 279 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراون و 139 کەسی دیکەش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 352 هەزار و 558 کەس


سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوێنێوە دو هەزار و 279 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 352 هەزار و 558 کەس.

139 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


ئاماژەی بەوەشکرد، 139 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون گەیشتوەتە 20 هەزار و 264 کەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکرد، تا ئێستا 304 هەزار و 236 توشبوی وڵاتەکەی نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، بەڵام سێ هەزار و 869 کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردان.









خەندان-
Top