رۆحانی لەبارەی بەکارهێنانی سوپاکەی دژی وڵاتانی ناوچەکە دڵنیایی دەدات

 رۆحانی لەبارەی بەکارهێنانی سوپاکەی دژی وڵاتانی ناوچەکە دڵنیایی دەدات
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی دراوسێ متمانەیان بەوە هەبێت کە تاران هێزە سەربازییەکانی خۆی لە دژیان بەکارناهێنێت.

ستراتیژی سەربازی ئێران بەمەبەستی بەگرییە، ستراتیژی هێرشکردن لە دژی هیچ دەوڵەتێک پەیڕەوناکات


حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی لێدوانێکدا لە پەخشی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ستراتیژی سەربازی ئێران بەمەبەستی بەگرییە، ستراتیژی هێرشکردن لە دژی هیچ دەوڵەتێک پەیڕەوناکات".

دەبێت دراوسێکانمان لەوە دڵنیابن کە هێزەکانمان لە دژی ئەوان بەکارنایەت، بەڵکو بەرگری لە بەرژەوەندییەکانیان دەکات


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران نابەوێت داگیرکاری لە هیچ شوێنێک بکات یاخود ئازاری هیچ گەلێک لە جیهاندا بدات، دەبێت دراوسێکانمان لەوە دڵنیابن کە هێزەکانمان لە دژی ئەوان بەکارنایەت، بەڵکو بەرگری لە بەرژەوەندییەکانیان دەکات".

رۆحانی باسی لەوەشکرد، "لە رابردودا ئێران بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەگەڵ رژێمی بەعسدا لە جەنگدابوە، ئێستاش عێراق و ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە داگیرکراوە، سەرەڕای هەمو ئەم روداوانە تاران وازی لە ستراتیژی بەرگری خۆی نەهێناوە".

ئەمەلەکاتێکدایە پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری ئێران دروستکردنی موشەکێکی پێشکەوتوی بەناوی "ئەبو مەهدی موهەندیس" راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئێران رونیکردۆتەوە کە موشەکەکە لەجۆری کروزە و توانای تێپەڕاندنی هێڵی بەرگری دوژمنانی هەیە و رادەستی هێزەکانی دەریاوانی وڵاتەکەی دەکرێت.



خەندان
Top