ئێران موشەکێکی پێشکەوتو بەناوی "ئەبو مەهدی موهەندیس" دروستدەکات

 ئێران موشەکێکی پێشکەوتو بەناوی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، موشەکێکی پێشکەوتویان بەناوی "ئەبو مەهدی موهەندیس" دروستکردوە کە مەوداکەی هەزار کیلۆمەترە.

وەزارەتی بەرگری ئێران دروستکردنی موشەکێکی پێشکەوتوی بەناوی "ئەبو مەهدی موهەندیس" راگەیاند


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری ئێران دروستکردنی موشەکێکی پێشکەوتوی بەناوی "ئەبو مەهدی موهەندیس" راگەیاند.

موشەکەکە لەجۆری کروزە و توانای تێپەڕاندنی هێڵی بەرگری دوژمنانی هەیە و رادەستی هێزەکانی دەریاوانی وڵاتەکەی دەکرێت


وەزارەتی بەرگری ئێران رونیکردۆتەوە کە موشەکەکە لەجۆری کروزە و توانای تێپەڕاندنی هێڵی بەرگری دوژمنانی هەیە و رادەستی هێزەکانی دەریاوانی وڵاتەکەی دەکرێت.

ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشوی دەستەی حەشدی شەعبی لەدایکبوی ساڵی 1954-ەو یەکێک بو لە دوژمنانی سەرسەختی ئەمەریکا و ناوی لە لیستی تیرۆری ئەمەریکادا هاتبو،رۆژی 2-ی کانونی دوەمی ئەمساڵ تۆمەتبار کرا بە هێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و رۆژێک دواتر لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمەریکادا لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی ئێراندا کوژرا.

جگەلەوە، وەزارەتی بەرگری ئێران دروستکردنی موشەکێکی دیکەی بەناوی "زولفەقار" راگەیاند کەتوانای بڕینی 700 کیلۆمەتری هەیە و بۆیەکەمجار لەوەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی ئێراندا ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرا لەعێراق.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئێران، موشەکی زولفەقار لەسوریاش دژی پێگەیەکی داعش بەکارهێنراوە و "یەکێکە لە موشەکە کاریگەر و پێشکەوتوەکان."







خەندان
Top