دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 22 ملیۆن و 561 هەزار و 422 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، ئەرجەنتین، سعودیە، پاکستان، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، کازاخستان، ئیسرائیل، میسر، ئۆکرانیا، دۆمەنیکا، سوید و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 15 ملیۆن و 239 هەزار و 978 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 791 هەزار و 241 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
