له ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه 20 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 153 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 20 هه‌زار و 125 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 444 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته 350 هه‌زار و 279 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 302 هه‌زار و 528 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
