ته‌ندروستی جیهانی لەبارەی هەڵکشانی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق هۆشداری دەدات
نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روی له‌زیادبون كردوه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانیه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌مزوانه ببێته هۆكار بۆ دروستبونی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستاش عێراقیه‌كان له‌ژێر ركێفی ئه‌و ڤایرۆسه‌دان و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزیش نین.
پێویسته به‌ر به گردبونه‌وه و كۆبونه‌وه بگیرێت و هاوڵاتیانیش له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه‌یان له‌ماڵه‌كانیان ده‌مامك به‌كاربهێنن
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویسته به‌ر به گردبونه‌وه و كۆبونه‌وه بگیرێت و هاوڵاتیانیش له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه‌یان له‌ماڵه‌كانیان ده‌مامك به‌كاربهێنن، چونكه ته‌نها خۆپارێزی تاكه هۆكاره بۆئه‌وه‌ی به‌ر له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بگیرێت.
ململانێكانی ماوه‌ی رابردو زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی دروستكردوه
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باسی لەوەشکردوە، ململانێكانی ماوه‌ی رابردو زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی دروستكردوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ته‌ندروستی عێراق توانا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنورداره، پێویستیشه رێكاری به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌ر به دروستبونی قه‌یرانی ته‌ندروستی بگیرێت.
له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا روی له‌زیادبون كردوه
نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردوه، له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا روی له‌زیادبون كردوه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، رێكاره‌كانی خۆپارێزی كه‌مكراونه‌ته‌وه و هاوڵاتیانیش كه‌متر پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزین، له‌ئێستادا به‌جۆرێك دۆخه‌كه روی له هه‌ڵكشان كردوه كه له ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا به‌رێژه‌ی 98% ژماره‌ی توشبوان و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان رویان له‌زیادبون كردوه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، 184 هه‌زار و 709 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌نێویاندا شه‌ش هه‌زار و 36 گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه، هه‌روه‌ها 131 هه‌زار و 840 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
خەندان
