سەرۆکی مالی دەستیلەکارکێشایەوە
ئیبراهیم بوبەکر کیتا، سەرۆک کۆماری مالی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بەشێوەی راستەوخۆ گواسترایەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند، بەوەش پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەکە هەڵوەشایەوە.
کیتا لە وتارەکەید باسی لەوەشکرد، "دەمەوێت سوپاسی گەلی مالی بکەم کە چەندین ساڵە بە سۆزەوە پشتیوانیان لێکردوەم و رایبگەیەنم لەم چرکەیەوە واز لە هەمو دەسەڵاتەکانی خۆم دەهێنم".
ئاماژەی بەوەشکرد، بە راگەیاندنی ئەو بڕیارەی پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەکە هەڵدەوەشێتەوە.
لەپاش دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی مالی چەکدارە یاخیبوەکان رایانگەیاند، ئەوان بەرپرسیارێتی رزگارکردنی گەل لە ئەستۆ دەگرن، پەیمانیش دەدەن هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وڵاتەکە ئەنجامبدەن.
دوێنێ ههواڵی نائاسایبونی دۆخی ئاسایشی و ههوڵی كودهتای وڵاتی مالییان له رۆژئاوای ئهفریقا بڵاوکرایەوە، چهندین بهرپرسی باڵای حكومی و ئهفسهری سهربازی له باماكۆی پایتهخت دهستگیركران، دوای چەند کاتژمێرێکیش سهركردهی یاخیبوانی ئهو وڵاته دهستگیكردنی ئیبراهیم بۆباكاری سهرۆك و سومهیلۆن مایگای سهرۆك وهزیرانی راگهیاند.
خەندان
