نرخی نەوتی خاو زیاتر دادەبەزێت

 نرخی نەوتی خاو زیاتر دادەبەزێت

بەهۆی هەڵپەساردنی دانوستانەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی پڕۆژەی پاکێچی بوژانەوەی ئابوری وڵاتەکە، نیگەرانییەکان لەبارەی کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیادیکردوە، ئەوەش وایکردوە نرخەکەی دابەزێت.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 33 سەنت دابەزیوە، لەدواین مامەڵەدا بە 45.13 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 33 سەنت دابەزیوە، کە دەکاتە 0.7%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 45.13 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 21 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 42.68 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 21 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 42.68 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.5% دابەزیوە.

شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەئێستادا نایەوێت دانوستانی بازرگانی لەگەڵ چیندا ئەنجامبدات".

لەوبارەیەوە هیرۆیوکی کیکۆکاوا، بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوە ئابورییەکان لە کۆمپانیای نیسان رایگەیاند، "بەهۆی دواخستنی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، هەڵپەساردنی پڕۆژەی پاکێجی بوژانەوەی ئابوری لە کۆنگرێسی ئەمریکا نیگەرانییەکان لەبارەی کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیادیکردوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەکەی دروستکردوە".




خەندان-
Top