منداڵبوونێکی سەیر.. دایک 14 ساڵ و باوک 10 ساڵە
داریا پێشووتر باوکی منداڵەکەی ئاشکراکرد کە کوڕێکی تەمەن 10 ساڵانە و ناوی ئیڤانە، دەڵێت "هاوڕێی خۆمە و لە ئەو دووگیان بووم".
کاتێک داریا و ئیڤان پەیوەندییان بەستووە تەمەنیان 13 ساڵ و 10 ساڵ بووە.
ئێستا داریا تەمەنی بووەتە 14 ساڵ و ئیڤانیش 11 ساڵە. بەهۆی لەدایکبوونی کچەکەشیانەوە ئێستا پێکەوە لە ماڵی دایکی داریا دەژین. هەردووکیشیان قوتابین. بۆیە داریا داوای لە دایکی کردووە ئاگاداری منداڵەکەی بێت کاتێک داریا و ئیڤان دەچن بۆ قوتابخانە.
داریا دوای دەرکەوتنی لە تەلەڤیزیۆنێکی رووسی و باسکردن لە ئەزموونی خۆی و ئیڤان و دووگیانییەکەی، بووەتە ئەستێرەیەکی سۆشیال میدیا لە رووسیا و ئێستاش لە تیکتۆک 138 هەزار فۆڵۆوەری هەیە.
داریا پێشووتر گوتبووی کە ئیڤان باوکی منداڵەکەیە، بەڵام دواتر ئاشکرایکرد، کەسێکی دیکە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری، بۆیە پۆلیس بەدوای کەیسەکەدا دەچێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ منداڵەکە دەکەن.
rudaw
