یونسێف: توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق زیادی کردووە

یونسێف: توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق زیادی کردووە


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونسێف) رایدەگەیەنێت، کە توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق، زیادی کردووە.

رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لەکاتێکدا پێویستە منداڵان لە ماڵەکانیاندا هەست بە پارێزراوی بکەن و دوور بن لە توندوتیژی، بەڵام لە عێراق لەماوەی ئەم چەند مانگەی رابردوودا لە ماڵەوە زۆرتر رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

یونسێف ئاماژەی بەوە کردووە، کە تێبینییان کردووە، لەو ماوەیەی حکوومەتی عێراق بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندبوو، حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی منداڵان لەسەر دەستی کەسانی خۆیان، زیاتر بووە و ”ئەمەش قبوڵ ناکرێت“.

رێکخراوەکە داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە رێکاری خێرا دژی ئەو کەسانە بگرێتە بەر، کە بەرپرسن لە توندوتیژی دژی منداڵان.




باسنيوز
Top