ئەمازۆن دەسووتێت و سەرۆکی بەرازیل دەڵێت "درۆیە"

ئەمازۆن دەسووتێت و سەرۆکی بەرازیل دەڵێت

ئاگری دارستانەکانی ئامازۆن لە ناو سنووری بەرازیل بەردەوامە و بە بەردەوامبوونیشی، هەڕەشەکانی بە بیابانبوونی گەورەترین دارستانی سەر گۆی زەوی زیاتر دەبن. بەڵام جاییر بۆڵسۆنارۆ، سەرۆکی بەرازیل باوەڕ بە گەورەیی ئاگرەکە ناکات و دەڵێت، "درۆیە".

ئەو گوتەیەی بۆڵسۆنارۆ لەکاتێکدایە داتاکانی حکومەتەکەی خۆی پیشانی دەدەن ئاگر لەنێو دارستانەکان زیاتر بەرزدەبێتەوە.

ساڵی رابردوو بەشێک دارستانەکانی ئەمازۆن لە سنووری بەرازیل لە مانگی ئایارەوە تاوەکو تشرینی یەکەم بەردەوام بوون لە سووتان. بەشێک لە شارەزایانی کەشوهەواش ئاماژە بەوە دەکەن، "وشکیی ئەم وەرزە لەو ناوچەیەی ئەمازۆن کە تازە دەستی پێکردووە، ئاگرەکە زۆر خراپتر دەکات".




rudaw
Top