حکومەتی یۆنان بە نهێنی زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە سنورەکانی ئەوروپا دەردەکات

 حکومەتی یۆنان بە نهێنی زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە سنورەکانی ئەوروپا دەردەکات
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، بەشێکی زۆر لە یۆنانیەکان بێزارن لەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران کە ڕو لە کەنارەکانی وڵاتەکە دەکەن، بو هۆیەشەوە ‌حکومەتی وڵاتەکە رێگایەکی نوێی دۆزیوەتەوە بۆ دورخستنەوەی کۆچبەران لە وڵاتەکە و بە نهێنی زیاتر لە هەزار کۆچبەری لە سنورەکانی ئەوروپا دەرکردوە.

حکومەتی یۆنان بە نهێنی زیاتر لە هەزار کۆچبەری لە سنورەکانی ئەوروپا دەرکردوە لەم چەند مانگەی پێشودا

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، حکومەتی یۆنان بە نهێنی زیاتر لە هەزار کۆچبەری لە سنورەکانی ئەوروپا دەرکردوە لەم چەند مانگەی پێشودا، هەمو کۆچبەرەکانی بردوەتە لێواری دەریای سەر بە یۆنان و لە بەلەمی رزگارکەر و بچوک و قەرەباڵغ ئەوانی جێهێشتوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێکی زۆر لە یۆنانیەکان رق و بێزاریان لە دڵیاندا کۆکردوەتەوە بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران کە ڕو لە کەنارەکانی وڵاتەکە دەکەن.

حکومەتی یۆنان بەلایەنی کەمەوە هەزار و 72 کۆچبەری لە دەریادا جێهێشتوە لە 31 بەلەمی جیاوازدا بەپێی بەڵگەیەک کە دەستکەوتوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران باسی لەوەشکردوە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە، حکومەتی یۆنان بەلایەنی کەمەوە هەزار و 72 کۆچبەری لە دەریادا جێهێشتوە لە 31 بەلەمی جیاوازدا بەپێی بەڵگەیەک کە دەستکەوتوە.

بەپێی وتەی کۆچبەرێک کە یەکێک بوە لە قوربانیان، لەگەڵ 22 کەسی دیکەدا کە لە نێویاندا دو منداڵی ساوا هەبون بۆ دورگەیەکی رۆدز لە 26ی تەمموزدا و لە بەلەمێکی "بێ ماتۆڕ"دا جێیان هێشتون و دواتر لەلایەن پاسەوانانی تورکیاوە رزگارکراون.

من لە بۆمبەکانی سوریا رامکرد، بەڵام کە ئەم بارودۆخەم بینی هیوام دەخواست کە بە بۆمبێک بمردمایە

ئەو کۆچبەرە دەڵێت، "من لە بۆمبەکانی سوریا رامکرد، بەڵام کە ئەم بارودۆخەم بینی هیوام دەخواست کە بە بۆمبێک بمردمایە".

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رونیکردەوە، ئەو کردارە لەژێر یاسای نێودەوڵەتیدا نایاساییە، ئەم دەرکردنانە هەوڵی بەردەوام و راستەوخۆی یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپیە بۆ وەستاندنی کۆچبەران کە هێزی خۆی بەکاردەهێنێت لەو کاتەوەی رێژەی کۆچبەر زیادی کردوە لە ساڵی 2015دا کە یۆنان دەرگایەکە بۆ کۆچبەران بۆ چونە نێو ئەوروپاوە، بەڵام حکومەتی یۆنان نکوڵی لەم بابەتە دەکات.

یۆنان هەرگیز کاری نایاسایی ئەنجام نادات

ستێلیۆس پێتساس، وتەبێژی حکومەتی یۆنان رایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز "کاری نایاسایی ئەنجام نادات"، یۆنان یاسایەکی جێگیری تۆمارکراوی هەیە بۆ تێبینیکردنی یاسای نێودەوڵەتی، هەروەها خاوەنی گرێبەست و پڕۆتۆکۆڵە، کە ئەوەش چارەسەرکردنی دۆخی کۆچبەران و پەنابەران دەگرێتەوە.

لە ساڵی 2015ەوە وڵاتانی ئەوروپی وەک یۆنان و ئیتاڵیا پشت بە بریکارنامە دەبەستن وەک حکومەتەکانی تورکیا و لیبیا بۆ نەهێشتنی کۆچی دەریایی، بەڵام ئەوەی ئێستا جیاوازە، حکومەتی یۆنان بە دەستەکانی خۆی کارەکان ئەنجام دەدات.







خەندان-
Top