رۆژنامەیەکی بەرازیلی: مێسی بڕیاریداوە بارسێلۆنا جێبهێڵێت

رۆژنامەیەکی بەرازیلی: مێسی بڕیاریداوە بارسێلۆنا جێبهێڵێت
رۆژنامەی Esporte Interativo بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی لەنێو یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ و یانەی بارسێلۆنا "بڕیاریداوە" یانەکەی بەجێبهێڵێت، چونکە باوەڕی بە پرۆژە نوێکەی بارسێلۆنا نییە.

بڕیارەکەی مێسی دوای ئەوە دێت، لە ئەنجامێكی شۆکهێنەر و چاوەڕواننەکراودا، یانەی بارسێلۆنا دۆڕانێکی مێژوویی بەرامبەر یانەی بایرن میونشن لە قۆناخی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە 8 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ تۆمارکرد.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە 17-8-2020 ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا کۆببێتەوە، دەستنیشانکردنی چارەنووسی راهێنەرەکەی و بڕیارەکەی مێسی دوو گرنترین تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەو رۆژنامەیەی بەرازیل کە هەواڵی بڕیاری رۆیشتنی مێسی بڵاوکردووەتەوە، هەمان ئەو رۆژنامەیەیە کە وەک یەکەم میدیا هەواڵی رۆیشتنی نێماری لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سان جێرمان بڵاوکردەوە.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەکو مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووە



rudaw
Top