وه‌زیرێكی به‌ریتانیا: فه‌ره‌نسا به وڵاتێكی "ره‌گه‌زپه‌رست" ناوده‌برێت
باتیل، به‌رپرسه له دۆسییه‌ی ئاسایش و په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی و له رێی لێدوانێكهوه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا(په‌رله‌مان) گوتی: ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له فه‌ره‌نساوه روویانكردووه‌ته به‌ریتانیا هه‌ڵكشاوه.
ئه‌و گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌ره‌نسا به‌جێده‌هێڵن و روو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، له‌و بڕوایه‌دان، فه‌ره‌نسا ده‌وڵه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رسته.
نیگه‌رانی خۆی بۆ زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران ده‌ربڕی و باسی له‌وه‌شكرد، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا رێككه‌وتوون به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ داخستنی رێگه‌ی په‌نابه‌ران
k24
