لە توركیا بزووتنەوەی گۆڕان دادەمەزرێت
ئەو کەسایەتییە سیاسییە ناوی "مەستەفا ساریگول"ە و پێشتر لەسەر لیستی جەهەپە سەرۆكی شارەوانیی شیشلی بووە لە ئیستانبۆڵ، ئەو ناوچەیەش بە گەورەترین ناوچە دادەنرێت لە ئیستانبۆڵ، بەڵام دوای ئەوەی جەهەپە نەیكردە كاندید بۆ سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ، بۆیە لە ٢٠١٩ لە جەهەپە جیا بووەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ساریگول لە چەند رۆژی ئایندەدا پارتێكی تازە دادەمەزرێنێت و ئەو پارتەش ناوی (بزوتنەوەی گۆڕانی توركیا) دەبێت.
ساریگول لەناو خەڵكی شیشلی زۆر خۆشەویستە، چونكە ئەوكاتەی سەرۆكی شارەوانی بووە خزمەتێكی زۆری ئەو ناوچەیەی كردووە. بەشێكی زۆری خەڵكی شیشلیش لەگەڵ ئەوەدا بوون کە ساریگول لەناو جەهەپەدا پۆستی باڵای پێ بدرێت، بەڵام كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی جەهەپە پشتگوێی خستووە و ئەویش پارتێكی تازە دادەمەزرێنێت.
هەر لەناو جەهەپەدا، موحەرەم ئینجە كاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری لە ٢٠١٨ ئەویش بەنیازە پارتێكی تازە دابمەزرێنێت.
باسنيوز
