ئێران دژی سزاکانی ئەمریکا تاکتیکێکی نوێ بۆفرۆشتنی نەوتەکەی جێبەجێدەکات
ئێران بڕیاریداوە نەوتی وڵاتەکەی پێشوەختە بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت
بەگوێرەی هەواڵێکی ئەی بی سی نیوز، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا، بڕیاریداوە نەوتی وڵاتەکەی پێشوەختە بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت.
ئێران ئەو کارە لەڕێگای ئۆفەری گرێبەستی نەوتییەوە جێبەجێدەکات و حکومەتیش رایگەیاندوە، نەوتەکەیان بەوجۆرە دەخەنە بازاڕی گشتی فرۆشتنەوە
لبەپێی زانیارییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو کارە لەڕێگای ئۆفەری گرێبەستی نەوتییەوە جێبەجێدەکات و حکومەتیش رایگەیاندوە، نەوتەکەیان بەوجۆرە دەخەنە بازاڕی گشتی فرۆشتنەوە.
لەوبارەیەوە، محمود فایزی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەپێی ئەو پلانە هەرکەسێک بڕەی 50 هەزار بۆ 100 هەزار بەرمیل نەوت بکڕێت لەبازاڕی وزە، ئەوا بۆی هەیە کەشتییەکی بچوک جوڵە پێبکات و هەناردەی بکات.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاندوە، ئەوە هەوڵێکە بۆ تێپەڕاندنی کورتهێنانی بودجەی حکومەت کە بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکاوە دوچاری بون.
لای خۆشییەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم سیاسەتە نوێیەی وڵاتەکەی ناوناوە ( ئابوری خەڵک) کە تێیدا خەڵک سەنتەری بازاڕە کە وەڵامیکی کاریگەرە بۆ وەڵامدانەوەی گەمارۆی نەوت.
خەندان
