تورکیا وەڵامی جۆ بایدن دەداتەوە
نیگەرانی سیاسەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆکاری تورکیایە بەرامبەر کوردانی باکوری کوردستان
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی رایگەیاندبو، "نیگەرانی سیاسەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆکاری تورکیایە بەرامبەر کوردانی باکوری کوردستان".
ئەو لە دژی مانەوەی ئەردۆگانە وەک سەرۆکی تورکیا و پشتگیری لە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەکات
ئاماژەی بەوەشکردبو، لەو بڕوایەدایە پێویستە ئەمریکا سیاسەتێکی نوێ بەرامبەر تورکیا پەیڕەو بکات، ئەو لە دژی مانەوەی ئەردۆگانە وەک سەرۆکی تورکیا و پشتگیری لە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەکات.
ئەو لێدوانەی بایدن یارییەکە بۆ دەستوەردن لە کاروباری ناوخۆی تورکیا
لەوبارەیەوە فەخرەدین ئاتون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ئەو لێدوانەی بایدن یارییەکە بۆ دەستوەردن لە کاروباری ناوخۆی تورکیا، پێچەوانەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئێستای واشنتن و ئەنقەرەیە.
ئاتون ئەوەشی خستەڕو، ئەنقەرە ئیدانەی ئەو لێدوانەی بایدن دەکات، رێگە نادات هیچ کەس هێرش بکاتە سەر دیموکارسی وڵاتەکە و گومان لەسەر رەوایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دروستبکات.
خەندان-
