ئه‌مریكا به مه‌رج پشتیوانی لوبنان ده‌كات
ده‌یڤد هێڵ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌بێت به‌رپرسانی لوبنان پابه‌ندبن به‌گۆڕانكاری راسته‌قینه له‌وڵاته‌كه‌یاندا و به‌كرداریش ئه‌وه جێبه‌جێبكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ش ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئاماده‌ن هه‌مو جۆره هاوكاریه‌كی لوبنان بكه‌ن.
واشنتن ده‌یه‌وێت دڵنیاییه‌ك وه‌ربگرێت كه لێكۆڵینه‌وه‌ی رون و بڕواپێهێنه‌ر له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان
وتیشی، "واشنتن ده‌یه‌وێت دڵنیاییه‌ك وه‌ربگرێت كه لێكۆڵینه‌وه‌ی رون و بڕواپێهێنه‌ر له ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی ناوچه‌ی مه‌رفای به‌یروت ده‌كرێت".
تیمێكی لێكۆڵه‌رانی فیدراڵی ئه‌مریكا FBIی به‌مزوانه ده‌گاته به‌یروت
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد، تیمێكی لێكۆڵه‌رانی فیدراڵی ئه‌مریكا FBIی به‌مزوانه ده‌گاته به‌یروت، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی لوبنان وه‌ڵامی راست و دروستیان له‌سه‌ر هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستبكه‌وێت.
ده‌بێت وڵاتی لوبنان كۆنترۆڵی ده‌روازه سنوریه‌كانی بكات
ده‌یڤد هێڵ جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌بێت وڵاتی لوبنان كۆنترۆڵی ده‌روازه سنوریه‌كانی بكات و له‌و روه‌شه‌وه، ئه‌مریكا نایه‌وێت پشێوی له‌سنوره ده‌ریایی و وشكانیه‌كانی لوبنان هه‌بێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌مریكا ئاماده نیه كه هاوكاری لوبنان بكات ئه‌گه‌ر به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانی لوبنان پابه‌ندنه‌بن به‌گۆڕانكاری و ئه‌نجامدانی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ئیداری، چونكه هه‌ر یه‌كێك له‌به‌رپرسان رێژه‌یه‌ك له‌به‌رپرسیارێتیان به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی ده‌یڤد هێڵ، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سیاسه‌ت له‌كاتێكدایه كۆتایی به‌سه‌ردانه سێ رۆژیه‌كه‌ی بۆ لوبنان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروت هێنا.
4ی ئه‌م مانگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان رویدا، بوه هۆی كوژرانی 171 كه‌س و برینداربونی زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌سی دیكه.
خەندان-
