نەتەوە یەکگرتوەکان داوای کۆکردنەوەی 565 ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ لوبنان دەکات
داوای کۆکردنەوەی 565 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی لوبنان لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتوانی کارەساتی تەقینەوەکەی بەیروت و دوبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکە لە وڵاتانی جیهان کرد
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ شەممە داوای کۆکردنەوەی 565 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی لوبنان لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتوانی کارەساتی تەقینەوەکەی بەیروت و دوبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکە لە وڵاتانی جیهان کرد.
ئەو پارەیە تایبەتدەکرێت بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و چاککردنەوەی ئەو نەخۆشخان و بنکە تەندروستیانەی کە لە روداوەکە زیانیانبەرکەوتوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیە تایبەتدەکرێت بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و چاککردنەوەی ئەو نەخۆشخان و بنکە تەندروستیانەی کە لە روداوەکە زیانیانبەرکەوتوە و چارەسەری بریندارانی روداوەکەی پێدەکرێت و جێگەی نیشتەجێبون بۆ بێلانەکان دابیندەکات.
لەوبارەیەوە نەجات روشد، رێکخەری کاروباری نەتەوە یەکگرتوەکان لە لوبنان رایگەیاند، "ئەو کارەساتەی کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەیروت لە وڵاتەکە دروشتبوە هێشت لە سەرەتادایە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پابەندبونی خۆی بەرامبەر گەلی لوبان بەجێبگەیەنن، بە دابینکردنی هاوکاری بۆ بنیاتنانەوەی ژیانی ئەو لوبنانیانەی کە کە روداوەکە بریندار و بێلانەبون".
چواری ئەم مانگە، بەهۆی کۆگاکردنی قەبارەیەکی زۆر لە نیتراتی یۆرانیۆم بەشێوەکەی نادروست، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری بەیروت رویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 171 کەس مردن و زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربون و 300 هەزار کەسی دیکەش بێلانەبون.
خەندان-
