کۆشکی سپی: ترەمپ و ماکرۆن لەبارەی ئاڵۆزبونی رەوشی دەریای ناوەڕاست نیگەرانن
سەرۆکی ئەمریکا و فڕەنسا وڵات نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئاڵۆزبونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە دەریای ناوەڕاست دەربڕیوە
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا ئەنجامداوە، سەرۆکی هەردو وڵات نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئاڵۆزبونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە دەریای ناوەڕاست دەربڕیوە.
سەرۆکی هەردو وڵات هاوڕابون لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی هەردو وڵات هاوڕابون لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە.
دوێنێ هەینی ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا داوای لە رەجەب تەیبە ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و کیریالوس میتسوتاکس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان کرد، کە ئاڵۆزییەکانیان لە دەریای ناوەڕاست بوەستێنن.
بەم دواییانە پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا بەهۆی پڕۆسەی روپێوی و گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست ئاڵۆزتر بوە، بۆ ئەو مەبەستەش یۆنان داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد هەڵوێستی جددیان لەوبارەوە هەبێت، لەبەرامبەردا تورکیا دەرهێنانی سامانی سروشتی ئەو ناوچەیە بە مافی رەوای وڵاتەکەی دەزانێت و هۆکاری ئاڵۆزبونی ناوچەکە دەخاتە ئەستۆی یۆنان.
خەندان
