ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی پێشنیازی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بڕیاریدا

 ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی پێشنیازی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بڕیاریدا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی شکستیهێنا لە درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران، کە یەکێکبو لەو ئەرکە بنەڕەتییانەی کە پێویستبو پارێزگاری لێبکات، دەشڵێت، "ئەمریکا هەڵەیەی ئەنجومەنەکە راست دەکاتەوە".

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی ئیدانەی رەتکردنەوەی پێشنیازی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک دەکات لەسەر ئێران لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەم هەنگاوەی داواکاری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پەراوێزخستوە، بەڵام "ئەمریکا ئەو هەڵەیە راستدەکاتەوە"


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەم هەنگاوەی داواکاری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پەراوێزخستوە، بەڵام "ئەمریکا ئەو هەڵەیە راستدەکاتەوە".

درێژنەکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران هەڵەیەکە کە هیچ پاساوێکی نابێت

پۆمپیۆ پێش راگەیاندنی دەرئەنجامی دەنگدانەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نودەوڵەتی رایگەیاندبو، "ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش شکستبهێنێت لە گرتنەبەری رێکاری توند بۆ بەرگریکردن لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەڵەیەک دەکات کە هیچ پاساوێکی نابێت".

شەوی رابردو 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە بریارەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکان کە بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران پێشکەشیکردبو کۆبونەوە، لە دەرئەنجامی ئەو دەنگدانە 11 وڵات کە لە نێوانیاندا بریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیای تێدابو هیچ دەنگێکیان نەدا بە پڕۆژە بڕیارەکە، روسیا و چینیش ئەو پڕۆژە بریارەیان ڤیتۆ کرد، تەنها ئەمریکا و کۆماری دۆمینیکا دەنگیان بە بەڵێدا لەسەری.

لەلایەن خۆشییەوە کیلی کرافت، نێردەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، "لە وەڵامی درێژنەکردنەوەی گەماری چەک لەسەر ئێران لە چەند رۆژی داهاتودا ژمارەیەک سازی نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنین".







خەندان-
Top