14 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

14 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 21 ملیۆن و 339 هەزار و 789 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، پاکستان، ئەرجەنتین، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، کازاخستان، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، میسر، ئیسرائیل، ئۆکرانیا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 14 ملیۆن و 89 هەزار و 882 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 763 هەزار و 573 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.









باسنيوز
Top