شوێنەواری برینێکی گەورە لەسەر کوڵمێکی ناسکۆڵە
کچۆڵەیەکی چوار ساڵان لەکاتی تەقینەوەکەی بەیرووتدا روخسارە ناسکەکەی بریندار دەبێت کە رەنگە شوێنەواری برینێکی گەورە بۆ هەمیشە بەسەر کوڵمیەوە جێبهێڵێت.
تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتی پایتەختی لوبنان جیاوازیی لەنێوان منداڵ و گەورەدا نەکردووە و یارای چوار ساڵان و کەسوکارەکەی پێکەوە بریندار بوون.
برینەکەی یارا لەسەر کوڵمە گەشەکانیەتی کە پارچەی شووشەی بەر کەوتووە و لە چوار لاوە بە قووڵی بڕاوە. هاوکات خێزانەکەیشی زیانێکی ماددیی زۆری بەرکەوتووە.
هەر لە تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتدا چەندین منداڵی دیکە بریندار بوون یان گیانیان لەدەستداوە کە یەکێک لەوانە ئەلیکساندرای سێ ساڵان بوو کە بە "فریشتەکەی بەیرووت" بەناوبانگ بوو و بەسەختی برینداربوو، جەستە ناسکەکەی نەیتوانی بەرگەی ئەو برینانە بگرێت و دواجار ماڵئاوایی کرد.
rudaw
