بەشێک لە بریندارانی تەقینەوەکەی بەیرووت هێشتا ترس بەرینەداون
10 رۆژ بەسەر تەقینەوەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبناندا تێپەڕیوە، بەشێک لە بریندارەکان هێشتا بیریان لای ساتی تەقینەوەکەیە و ترس و تاسان بەرینەداون.
کوڕێکی بریندار دەڵێت، ئەو کاتەی تەقینەوەکە روویدا، هەستم بە هیچ نەکرد و تاسام. وامزانی خەونێکی ناخۆشە و کارەساتێکی گەورە روویداوە، بەدەنگی بەرزی هاوڕێیەکی هاتووەتەوە هۆش خۆی لە دۆخی تەندروستیی پرسیوە بزانێت ماوە یا مردووە.
بەشێکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی بەیرووت زیانیان بەرکەوت، ئەوانەشی مابوون پڕبوون لە قوربانی. کارمەندانی نەخۆشخانەکان فریا ناکەون لەلایەک بریندار چارەسەر دەکەن، لەلایەکی دیکەوە نەخۆشخانەکان پاک و رێکدەخەنەوە.
ڤانێسا خەڵكی فیلیپینە، لەكاتی تەقینەوەكەی بەندەری بەیرووتدا لە ماڵێك خەریكی كاركردن بووە. تەنیا 300 مەتر لە ناوەندی تەقینەوەكە دوور بووە. هەشت ڕۆژ لە بەشی چاودێریی چڕ بووە.
ڤانێسیا بۆدین، برینداری تەقینەوەکەیە و دەڵێت، "من لە ژووری تەلەڤزیۆنەکە بووم. تەقینەوەی یەکەمم بینی دوکەڵەکەی سپی بوو، دواتریش دووەمیانم بینی. پاشانیش لە ناکاو ... بە بیرم نایەتەوە چی روویدا، چونکە بینیم خوێنم لێ دەڕوا و خاوەنماڵەکش دەگریا. خۆی و کوڕەکەی منیان هەڵگرت و هێنایانمە خوارەوە، چونکە ئێمە لە قاتی هەشتەمین".
ئەم نەخۆشخانەیە 900 قەرەوێلەی هەیە و 350 كەس لە نەخۆشەكانی بریندارانی تەقینەوەكەن. 10یان لەژێر چاودێریی چڕدان. دووانیان تەندروستییان زۆر ناجێگیرە.
ئەحمەد لە دووكانەكەیدا خەریكی كاركردن بووە كە تەقینەوەكە ڕوویداوە. دووكانەكەی وێران بووە. تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و پێویستی بە دوو نەشتەرگەرییە.
ئەحمەد خەتاب، نەخۆشە و دەڵێت، "كاتێك تهقینهوهكه روویدا، ههستم به هیچ شتێك نهكرد. وامزانی خهونێكی ناخۆشه و كارهسات و رووداوی گهوره روویانداوه، چونكه نازانم چی روویدا. دواتر هاتمه هۆش خۆم. هاوڕێیهكم به دهنگێكی بهرز هاواری دهكرد و پرسیاری تهندروستیمی دهكرد. لهسهر كورسی منیان دانیشتاند، دواتر دیسان بهربوومهوە سهر زەوییەکە".
لە بەیرووت نەخۆشخانەكان ئەزموونی رووداوی تەقینەوەیان هەیە، بەڵام پزیشكانی نەخۆشخانە تووشی شۆك بوون، بەتایبەت لە سەرەتای تەقینەوەوكەوە کە لێشاوی بریندارەکان روویان لە نەخۆشخانەکان کرد. لایەنی دەروونیی نەخۆشەكانیش بەشێك دەبێت لە كێشەیەكی درێژخایەنیان.
د. بەسام مەنووسر، پزیشكە و دەڵێت، "کاتێکی ناخۆش بوو بە راستی کە ئەو هەموو شتە روویاندا. ئەگەرچی نەخۆشخانەکەمان کاردانەوەی خێرای هەبوو. ئێمە پلانی حاڵەتی کارەساتمان جێبەجێ کرد و هەموو دەستەی کاردانەوەی کارەساتمان ئاگادارکردنەوە. هەر لە کاژێرەکانی سەرەتادا 60 پزیشکمان رەوانەکرد".
دكتور زەینەب دین، دەروونپزیشكە و دەڵێت، "لهبارهی كهسانی پێگهیشتووەوە زۆر گرنگه گوێ له یهكدی بگرین. بینیمان له كهناڵهكانی تهلهڤزیۆندا خهڵكانێكی زۆر قسهیان دهكرد و باسیان لهوه كرد كه هێشتا تاسان و ترس و دڵهڕاوكێی رووداوهكه له گیانیاندا ماوهتهوه و ههست به ئارامی ناكهن".
لە كامێرای نەخۆشخانەی سەنت جۆنزی بەیرووتەوە وێنەی ساتی تەقینەوەکە وەرگیراوە. نزیكترین نەخۆشخانەیە لە بەندەری بەیرووتەوە. چوار پەرستار و 12 نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كارمەندیش بریندارن و نەخۆشخانەكەش بەتەواوی لە كاركردن وەستاوە.
نوورە عیسا، پەرستارە و دەڵێت، "ئێستا ئێمه لهم نهخۆشخانهیهدا كارناكهین تهنیا كاروبارهكانی خۆمان له سهرجهم نهۆمهكاندا رێكدهخهین، چونكه ئهمه ماڵی دووهممانه و دهمانهوێت ههموو كهلوپهلهكان كۆبكهینهوه بهتایبهتی ئهوانهی زیانیان پێنهگهیشتووە بۆ ئهوهی بتوانین به زووترین كات نهخۆشخانهكهمان بخهینهوە سهر كار".
تەقینەوەكەی 4ی ئاب لە بەندەری بەیرووت بە گەورەترین تەقینەوەی نائەتۆمیی مێژوو ناوزەد كراوە كە زیاتر لە دوو هەزار و 750 تۆن نیترانی ئامۆنیۆم تێیدا تەقییەوە كە دەگوترێت هێندی 700 بۆ 800 تۆن تی ئێن تی هێزی هەبووە. تێیدا زیاتر لە شەش هەزار كەس بریندار بوون و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 171 كەس. بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەیرووت نزیكەی 100 كەسیش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە
rudaw
