ئەردۆگان: لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەریای ناوەڕاستین بەرچاوکردنی یاسا نێدەوڵەتییەکان
ئەردۆگان جەخیکردۆتەوە وڵاتەکەی لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەریای ناوەڕاستە بەڕێگای دیالۆگ و بەرچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، هەریەک لە رەجە تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا و ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداو تێیدا ئەردۆگان جەخیکردۆتەوە وڵاتەکەی لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەریای ناوەڕاستە بەڕێگای دیالۆگ و بەرچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سەربە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و مێركڵ-دا، پرسه ناوچه‌ییه‌كان له‌سه‌رویانه‌وه پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كراون.
هیچ کات ئاڵۆزبونی پەیوەندییەکانیان لەسەر ئەو بابەتە پێ باشنەبوە و رێگای دیالۆگ بەچارەسەر دەزانن
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه داوە، هیچ کات ئاڵۆزبونی پەیوەندییەکانیان لەسەر ئەو بابەتە پێ باشنەبوە و رێگای دیالۆگ بەچارەسەر دەزانن.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆگان و مێرکڵ تاوتوێی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیایان كرد.
خەندان
