ئەمریکا دەست بەسەر چوار کەشتیی پڕ لە نەوتی ئێراندا دەگرێت
ئەمریکا دەست بەسەر چوار کەشتیی پڕ لە نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەگرێت.
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چوار کەشتییە، کە ناوەکانیان بریتییە لە (لۆنا، باندی، بێرینگ و بیلا)، لەناو دەریادا بەبێ بەکارهێنانی چەک، دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئێران بە نیاز بوو ئەو نەوتە بۆ ڤەنزوێللا بنێرێت، بەڵام هێزی دەریایی ئەمریکا دەستی بەسەردا گرتوون و بەرەو کەناراوەکانی وڵاتەکەی راپێچیان دەکات.
باسنيوز
