وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته به‌یروت
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی به‌یروتی كردوه، له‌و سه‌ردانه‌شدا ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی لوبنان ئه‌نجامده‌دات، نیگه‌رانی و هاوخه‌می وڵاته‌كه‌شی ده‌گه‌یه‌نێته گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردوه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌لایه‌ن شربل وه‌هبه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنانه‌وه پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كراوه.
چواری ئەم مانگە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رویدا‌و بەهۆیەوە 171 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش برینداربون، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 40 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بون.
خەندان
