ئەردۆغان ھەڕهشە دەكات
ئەردۆغان گووتیشی: ھەڵوێستی یۆنان لە دەریای ناوەڕاست و ئیجەدا لە سەر نیازی پاك دانهڕێژراوە و داواكردنی سنووری ئاوی ههرێمایهتی لە سەر بنەمای دوورگەی "میس" نە بە عەقڵ و نە بە لۆجیك ھیچ راڤهیەكی بۆ ناكرێت.
جەختیشیكردەوە، وڵاتەكەی "چاوی لە مافی كەس نییە، بەڵام رێگا بە ھیچ دەوڵەتێكیش نادات مافەكانی ببات".
گووتیشی: ئێمە نین كە نیگەرانی لە دەریای ناوەڕاستدا درووست دەكەین، بەڵكو عەقڵیهتی یۆنان و قوبرسی رۆمییە، كە ھەردووكیان ھەوڵدەدەن توركیا و قوبرسی توركی فەرامۆش بكەن.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، ئەردۆغان بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەورووپا، پرسەكانی ھەرێمی و لەسەروویانەوە پێشھاتەكانی رۆژھەڵاتی دەریایی ناوەڕاستی تاوتوێكردووە.
