ئەڵمانیا: لە چەند مانگی داهاتودا ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەست دەبێت

 ئەڵمانیا: لە چەند مانگی داهاتودا ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەست دەبێت
وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا رایگەیاند، پێشبینیدەکات لە چەند مانگی داهاتودا ڤاکیسنی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بەهەمبهێنرێت، دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە لە سەرەتای ساڵی داهاتودا ڤاکیسنەکە لە وڵاتەکەیدا بەردەستدەبێت.

لە سەرەتای ساڵی داهاتودا ڤاکیسنەکە لە ئەڵمانیا بەردەستدەبێت


ینس سپان، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ZDF رایگەیاند، پێشبیندەکات لە چەند مانگی داهاتودا ڤاکیسنی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بەرهەمبهێنرێت، بە دڵنیاییشەوە لە سەرەتای ساڵی داهاتودا ڤاکیسنەکە لە وڵاتەکەیدا بەردەستدەبێت.

زانایان و لێکۆڵەرەوە زانستییەکانی ئەڵمانیا لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە خێراتر هەوڵی پەرەپێدانی ڤاکسینەکە دەدەن


ئاماژەی بەوەشکرد، تاکە شت کە لە ئێستادا لێی دڵنیابن ئەوەیە زانایان و لێکۆڵەرەوە زانستییەکانی ئەڵمانیا لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە خێراتر هەوڵی پەرەپێدانی ڤاکسینەکە دەدەن.

سپان رەتیکردەوە بە تەواوەتی دیاریبکات لە کام مانگەدا ڤاکسینە ئەڵمانییەکە بەردەستدەبێت راشیگەیاند، "هێشتا لێکۆڵینەوە ماوە لەبارەی ئەوەی پێویستە چەند جار ڤاکسینەکە بەکاربهێنرێت تا بەرگری لە جەستەی مرۆڤدا دروستدەکات، هەروەها لێکۆڵینەوە لەبارەی دیاریکردنی ماوەی بەردەوامیی بەرگری ڤاکسینەکە لە جەستەی مرۆڤدا دیارینەکراوە".

ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێستادا ڤاکسینی "سپۆتنیک 7 "ی دژە کۆرۆنا لە روسیا پەرەپێدراوە و بریاریشە لە دو هەفتەی ئایندەدا یەکەمین پاکێجی ڤاکسینەکە بەرهەمبهێنرێت.






خەندان
Top