سوپای ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا دەگرێت

سوپای ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا دەگرێت
سوپای ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی، دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا دەگرێت.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزە ئێرانییەکان بە دوو کەشتی و هەلیکۆپتەرێکەوە بەسەر کەشتیی (Wila)یان داداوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

کەشتیی ویلا ئاڵای وڵاتی لیبریای بەرز کردووەتەوە و لە نزیک بەندەری خورفکان لە ئیمارات لەنگەری گرتبوو.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دوای دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکە، هێزە ئێرانییەکان ئازادیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری دەست بەسەرداگرتنەکە ئاشکرا نەبووە.






باسنيوز
Top