بەمەبەستی راگرتنی لێشاوی کۆچبەران، بریتانیا فشاردەخاتە سەر فڕەنسا
بەمەبەستی راگرتنی لێشاوی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە فڕەنساوە لە رێگەی بەلەمی بچوکەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتەکە
ئاژانسی هەواڵی فڕاسی پرێس بڵاویکردەوە، کریس فلیپ، وەزیری کاروباری کۆچبەرانی بریتانیا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسی حکومی فڕەنسا کۆبوەتەوە، بەمەبەستی راگرتنی لێشاوی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە فڕەنساوە لە رێگەی بەلەمی بچوکەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتەکە.
فلیپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "فڕەنسا هەوڵی رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران بۆ بریتانیا دەدات، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانە توانیویانە خۆیانبگەیەننە وڵاتەکە".
پێویستە فڕەنسا هەوڵی زیاتربدات بۆ وەستاندنی کۆچبەران، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە پلانێکی گشتگیر لە نێوان حکومەتی هەردو وڵات دابڕێژرێت
ئەوەشی خستەڕو، گومانی تێدانییە کە پێویستە فڕەنسا هەوڵی زیاتربدات بۆ وەستاندنی کۆچبەران، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە پلانێکی گشتگیر لە نێوان حکومەتی هەردو وڵات دابڕێژرێت.
نۆی ئەم مانگە بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی لێشاوی کۆچبەرانی وڵاتانی ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، حکومەتی بریتانیا فەرماندەیەکی سەربازی دادەمەزرێنێت.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردبوەوە، لە شەشی ئەم مانگەوە زیاتر لە 500 کۆچبەر کە لەنێوانیاندا منداڵ و ژنی دوگیانیشی تیادابوە، توانیویانە لە رێگەی گەروی مانش خۆیان بگەیەننە ئەوروپا، زۆرینەی کۆچبەرانیش لە وڵاتی فڕەنساوە هاتبون.
خەندان
