فڕەنسا: بەبێ چاکسازی لوبنان بەرەو داڕوخان دەچێت

 فڕەنسا: بەبێ چاکسازی لوبنان بەرەو داڕوخان دەچێت
حکومەتی فڕەنسا لەبارەی دۆخی لوبنان هۆشداری دەدات بەوەی ئەگەر چاکسازی پێویست لەو وڵاتەدا ئەنجامنەدرێت بەرەو داڕوخان و هەڵوەشانەوە دەچێت.

گرنگترین کار کە پێویستە لە لوبنادا ئەنجامبدرێت پێکهێنانی حکومەتێکی نوێیە


وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "لەم کاتە سەختەدا کە لوبنان پێیدا تێپەڕدەبێت، فڕەنسا وەک هەمیشە پشتیوانی گەلی وڵاتەکە دەبێت، لە ئێستادا گرنگترین کار کە پێویستە لە لوبنادا ئەنجامبدرێت پێکهێنانی حکومەتێکی نوێیە".

ئەگەر چاکسازی پێویست لە لوبناندا نەکرێت وڵاتەکە بەرەو داڕوخان و هەڵوەشانەوە دەچێت


ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەورەترین ئەو ئاڵنگاریانەی کە پێویستە حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە بەرەنگاری بێتەوە دوبارە بنیاتنانەوەی بەروت و ئەنجامدانی چاکسازییە، ئەگەر چاکسازی پێویست لە لوبناندا نەکرێت وڵاتەکە بەرەو داڕوخان و هەڵوەشانەوە دەچێت.

شەوی رابردو حەسان دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەتی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی رێکخراوەیی گەندەڵی لەلوبناندا لەوڵاتەکە گەورەترە.

دەستلەکاکێشانەوەی حەسان دیاب لەپاش ئەو خۆپیشاندانە دێت کە بەهۆی تەقینەوە گەورەکەی بەیروت لەماوەی چەند رۆژی رابردودا لەو وڵاتە بەڕێوەچو و داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتەکەیان دەکرت، هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پێشنیاری گۆڕانکاری سیاسی بۆ ئەو حکومەتە کرا.





خەندان
Top