سوپای یۆنان ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ روبەڕوبونەوەی تورکیا رادەگەیەنێت

 سوپای یۆنان ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ روبەڕوبونەوەی تورکیا رادەگەیەنێت
سوپای پۆنان رایگەیاند، لە بەرزترین ئاستدا هێزەکانی وڵاتەکەی خستوەتە ئامادەباشییەوە، بۆ وەڵامدانەوەی هەر چالاکییەکی سەربازی کە تورکیا هەوڵی ئەنجامدانی بدات لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.

فەرماندەیی سوپای یۆنان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ روبەڕوبونەوەی مەشقە سەربازییەکان و گەڕانەکانی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، سەرجەم مۆڵەتەکانی پشوی لە یەکە سەربازییەکانی سوپاکە رەتکردوەتەوە.

پڕۆسەی گەڕان و روپێویکردن لەلایەن تورکیاوە بەشوێن نەوت و گازی سروشتیدا بەخێراییەکی زۆر بەڕێوەدەچێت


ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆسەی گەڕان و روپێویکردن لەلایەن تورکیاوە بەشوێن نەوت و گازی سروشتیدا بەخێراییەکی زۆر بەڕێوەدەچێت بە تایبەت لە ناوچە سەرسنورییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان.

هێزەکانی یۆنان ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ بەرەنگاربونەوەی تورکیا راگەیاندوە


فەرماندەیی سوپای یۆنان باسی لەوەشکردوە، هێزە دەریاییەکانی تورکیا لەم دو هەفتەیەدا دەستدەکاتەوە بە پڕۆسەی روپێویکردن لە دەریای ناوەڕاست، ئەو راگەیەندراوە وایکردوە کە هێزەکانی یۆنان ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ بەرەنگاربونەوەی تورکیا رابگەیەنن.

پێشتر هێزە دەریاییەکانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەم دو هەفتەیەدا کەشتی ئۆرۆک ریس-ی تورکی دەستدەکاتەوە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆی بە روپێویکردنی ناچە جێناکۆکەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە دەریای ناوەڕاست، ئەم هەنگاوەش ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دو وڵاتەی زیاترکرد.

حەوتی ئەم مانگەش رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی وتارێکدا لە مزگەوتی ئایاسۆفیا رایگەیاند، ئەنقەرە پڕۆسەی گەڕان و روپێوی لە دەریای ناوەڕاست دەستپێکردوەتەوە، لەوبڕوایەدا نییە وڵاتەکەی ناچاربێت بە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە مافیان نییە لەسنورە ئاوییەکانی وڵاتەکەیدا.







خەندان
Top