ئەمریکا: چین لە رێگەی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە هەڵبژاردنەکان دەکاتە ئامانج

 ئەمریکا: چین لە رێگەی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە هەڵبژاردنەکان دەکاتە ئامانج
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، هاککەرەکانی سەر بە حکومەتی چین بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکا ژێرخانی هەڵبژاردنەکان دەکەنە ئامانج.

رۆبەرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لە نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی رایگەیاند، "چین کار لەسەر فراوانکردنی هەوڵەکانی دەکات و روسیاش دەیەوێت دژی کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکان جۆ بایدن کاربکات".

دەیانەوێت سەرۆک ترەمپ بدۆڕێت

ئۆبراین بە تۆڕی هەواڵی CNNی راگەیاند، "دەیانەوێت سەرۆک ترەمپ بدۆڕێت، چین وەک روسیا و ئێران، دەستیان هەبوە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان و فێڵکردن و ئەو کارانەی دیکەی پەیوەست بە ژێرخانی هەڵبژاردنەکانمانەوە".

چین هەمیشە ئەو تۆمەتانەی ئەمریکای رەتکردوەتەوە و دەڵێت، دەستی نەبوە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆ سەر کۆمپانیا و سیاسەتمەدار و دەزگا حکومیە ئەمەریکییەکاندا

ئەو وتانەی رۆبەرت ئۆبراین لەکاتێکدایە چین هەمیشە ئەو تۆمەتانەی ئەمریکای رەتکردوەتەوە و دەڵێت، دەستی نەبوە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆ سەر کۆمپانیا و سیاسەتمەدار و دەزگا حکومیە ئەمەریکییەکاندا.

ئەمریکا کۆمەڵێک هێرشی ئەلیکترۆنی تۆمارکردوە کە هەوڵدراوە ماڵپەڕەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەڕێوبەرایەتی هەڵبژاردنەکان هاک بکەن

ئۆبراین رونیشیکردەوە، ئەمریکا کۆمەڵێک هێرشی ئەلیکترۆنی تۆمارکردوە کە هەوڵدراوە ماڵپەڕەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەڕێوبەرایەتی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا هاک بکەن، زانیاریی هاوڵاتیانی ئەمریکی کۆبکەنەوە





خەندان-
Top