شەڕی حوسییەکان و حکوومەتی یەمەن دەستی پێکردەوە

شەڕی حوسییەکان و حکوومەتی یەمەن دەستی پێکردەوە


شەڕی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن و سوپای سەر بە حکوومەتی شەرعیی وڵاتەکە، دەست پێدەکاتەوە.

سەنتەری راگەیاندنی شەڕ، کە سەر بە حکوومەتە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، شەڕەکە درەنگانی شەوی یەکشەممە 9-8-2020 لە ناوچەی حوڕە قروز لە پارێزگای زاڵع لە ناوەڕاستی وڵات، دەستی پێکردووەتەوە.

هەروەک سەنتەرەکە رایگەیاندووە، چەکدارانی حوسییەکان هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای یەمەن داوە و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە دروست بووە.

حوسییەکان بزووتنەوەیەکی شیعەمەزهەبی یەمەنین و ئێران بە ماددی، مەعنەوی و لۆجیستی، هاوکارییان دەکات.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.









باسنيوز
Top