سەرۆکایەتی لوبنان لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەتەقینەوە گەورەکەی بەیروت رەتدەکاتەوە
داواکاری بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە روداوی تەقینەوەکانی بەیروت تەنها کوشتنی کاتە
بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە نوسینگەی راگەیاندنی مشیل عەون سەرۆکی لوبنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داواکاری بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەتەقینەوە گەورەکەی بەیروتی پایتەخت بە کات کوشتن دەزانێت.
پێویستە دادگا بەوردی و هۆشیارانە بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە بکات و پەلەنەکات لەجیاکردنەوەی ئەوەی کێ لەو پرسەدا بێتاوانە و کێش تاوانبارە
لەراگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی لوبناندا هاتوە، پێویستە دادگا بەوردی و هۆشیارانە بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە بکات و پەلەنەکات لەجیاکردنەوەی ئەوەی کێ لەو پرسەدا بێتاوانە و کێش تاوانبارە.
فڕەنسا و بەشێک لەوڵاتانی جیهان داوایانکرد لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی تەقینەوەکەی بەیروت ئەنجامبدرێت و لەئێستاشدا هەوڵێک لەفڕەنساوە هەیە بۆ رێکخستنی کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پرسی لوبنان.
رۆژی سێشەممەی رابردو تەقینەوەیەکی گەورە بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند، بەهۆیەوە 150 کەس کوژران و زیاتر لە 5 هەزار کەسیش برینداربون.
خەندان-
