ئەفغانستان رەزامەندی لەسەر ئازادکردنی 400 زیندانیکراوی تاڵیبان دەردەبڕێت

 ئەفغانستان رەزامەندی لەسەر ئازادکردنی 400 زیندانیکراوی تاڵیبان دەردەبڕێت
لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئاشتۆ نێوان وڵاتەکەی و رێکخراوی تاڵیبان، پەرلەمانی ئەفغانستان بڕیاری ئازادکردنی 400 زیندانیکراوی رێکخراوی تاڵیبانی پەسەندکرد.

بڕیاری ئازادکردنی 400 زیندانیکراوی توندڕەوی سەربە رێکخراوی تاڵیبان پەسەندکرد


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە پەرلەمانی ئەفغانستان یان "لۆیا جیرگا" بڕیاری ئازادکردنی 400 زیندانیکراوی توندڕەوی سەربە رێکخراوی تاڵیبان پەسەندکرد، ئەوەش رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان وڵاتەکەی و رێکخراوی تاڵیبان بەهاوکاری ئەمریکا.

بۆئەوەی بەربەستێک لاببرێت رێگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی خۆشبکرێت و کۆتایی بەخوێنڕێژی بهێنرێت بڕیاری ئازادکردنی ئەو زیاندانیانە دراوە


لە بڕیاری پەسەندکراوی پەرلەماندا هاتوە، " بۆئەوەی بەربەستێک لاببرێت رێگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی خۆشبکرێت و کۆتایی بەخوێنڕێژی بهێنرێت، پەرلەمان ئازادکردنی 400 زیندانیکراوی رێکخراوی تاڵیبان پەسەند دەکات.

پێشتر پەرلەمانی ئەفغانستان بەئامادەبونی ئەشرەف غانی سەرۆکی وڵات و بەرپرسانی ئەمنی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئازادکردنی گیراوانی تاڵیبان و سەرپێخستنی پرۆسەی ئاشتی، بەم هەنگاوەی حکومەتی ئەفغانستان سەلماندی کە ئامادەیە ئەو 5 هەزار زیندانییە ئازادبکات کە تاڵیبان کردویەتییە مەرجی سەرەکی راگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی.











خەندان
Top