ڤایرۆسناسێکی روسی: بەکارهێنانی هەڵەی پێکوتەی کۆرۆنا دەبێتە هۆی دروستکردنی ڤایرۆسەکە
رەنگە لە جیاتی چارسەر ببێتە هۆی دروستبونی ڤایرۆسەکە لە لەشی ئەو کەسانەی دەکوترێن
ئەلیکساندەر چێپورنۆڤ، سەرۆک و بەڕێوەبەری پێشوی تاقیگەی ڤایرۆسناسی نیشتیمانی روسیا دەڵێت" پەلەکردنی لە کوتانی خەڵکی و هەڵە بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا، رەنگە لە جیاتی چارسەر ببێتە هۆی دروستبونی ڤایرۆسەکە لە لەشی ئەو کەسانەی دەکوترێن".
کاتێک پێکوتە بەرهەمدەهێنرێت ئەنجامە بەراییەکانی ڤاکسینەکە لە قۆناغەکانی سەرەتادا بڵاودەکرێتەوە
چێپورنۆڤ دەشڵێت"لە وڵاتانی دیکە کاتێک پێکوتە بەرهەمدەهێنرێت ئەنجامە بەراییەکانی ڤاکسینەکە لە قۆناغەکانی سەرەتادا بڵاودەکرێتەوە بەمەبەستی توێژینەوەی زیاتر بۆ رای گشتی، بەڵام لێرە ئەوە بەدیناکەم".
هۆشداریدا لە توشکردنی هەزارەها هاوڵاتی روسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی ئەو پێکوتەیەوە
ئەو ڤایرۆسناسە روسیە رەخنەی لە شێوازی مامەڵەی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی گرت لە پەرەپێدانی پێکوتەی کۆرۆنا و هۆشداریدا لە توشکردنی هەزارەها هاوڵاتی روسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی ئەو پێکوتەیەوە کە وڵاتەکەی پەرەیپێداوە.
سەرەتای ئەم مانگە، وەزارەتی تەندروستی روسیا رایگەیاند پەرەپێدانی پێکوتەی کۆرۆنا گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی و وادەی پرۆسەی کوتانی بەکۆمەڵیش دژی ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا ئاشکرادەکات.
روسیا یەکێکە لەو ولاتانەی کە دەرەوەی رێککەوتنەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ یەکخستنی هەوڵە جیهانیەکان لە پەرەپێدانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا، ڤاکسین بۆ ئەو ڤایرۆسە پەرەپێدەدات و لەلایەن پەیمانگای نیشتیمانی گامالێیای روسی بەرهەمهێنراوە.
خەندان
