هاوسەری باڵوێزی هۆڵەندا بەهۆی برینداربوونی لە تەقینەوەکەی بەیرووت گیانی لەدەست دا
ڕوونیش كراوهتهوه، هاوسەری باڵوێزی هۆڵەندی لە کاتی وەستانی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ژوورێکی ماڵەوە لە بەیرووت، لە کاتی تەقینەوەکە بریندار بووە.
ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی سێشەمەی رابردووی بەیرووت بووە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆر گەورە، کە بەر باڵوێزخانەی هۆڵەندا گەیشتووە و چوار کەسی دیکەیش بریندار بوونە، کە پەیوەندییان بە باڵوێزخانەکەوە هەیە.
بەپێی سەرچاوەی ئاگادار، هیدفیگ فالتمانز- مۆلێر، تەمەن 55 ساڵ، لە نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لەگەڵ (فالتمانز) هاوسەرە باڵوێزەکەی کاری دەکرد.
لای خۆشیانەوە وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئهمڕۆ شەممە له ڕاگهیاندراوێكدا باسیان لهوه كرد، بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتەوە تا ئێستا 60 کەس بێسەروشوێنن و نەدۆزراونەتەوە.
دەزگای دادوەریی لوبنان خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەو تەقینەوەیە، کە بەرپرسان رایانگەیاندبوو، بەهۆی هەڵگرتنی بڕێکی زۆر لە نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە بووە لە بەندەری بەیرووت بۆ ماوەی شهش ساڵ.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسێف)، تەقینەوەکە بووە هۆی بێ ماڵ و حاڵبوونی نزیکەی 300 هەزار کەس لە خەڵکی بەیرووت، لەناویاندا 100 هەزار منداڵ.
باسنيوز
