له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 882 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/8/2020، له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 212 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 882 هه‌زار و 347 كه‌س.
هه‌ر له ڕووسیا 129 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 14 هه‌زار و 854 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 690 هه‌زار و 207 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
