ئەمەریکا نرخی رەگەزنامەکەی زیاد دەکات
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2020 ه‌وه تێچووی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی، كۆچبه‌رانی یاسایی كه ماوه‌ی پێنج ساڵیان ته‌واو كردووه و خاوه‌نی (گرین كارت)ن، ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی ئۆنلاین-ه‌وه داوای ره‌گه‌زنامه بكه‌ن ئه‌وا پێویسته هه‌زار و 160 دۆلار بده‌ن و ئه‌وانه‌ش به شێوه‌ی فۆرمی وه‌ره‌قی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن پێویسته هه‌زار و 170 دۆلار بده‌ن.
به‌پێی تێچووی نوێ، په‌نابه‌ری یاسایی لانی كه‌م 520 دۆلار له‌سه‌ری زیادیكردووه ئه‌گه‌ر داوای ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی بكات له‌كاتێكدا له ئێستادا به‌رزترین تێچوو ناگاته 640 دۆلار.
شارەزایان دەڵێن، ئه‌مه دووهه‌مین زیادبوونه له مێژووی ئه‌مریكا كه به‌سه‌ر بڕی تێچووی رسوماتی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی -دا دێت، وێرای نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و به‌خشینانه‌ی هه‌بوون بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه داهاتی ساڵانه‌یان نزمه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست له هه‌واڵێكیدا نوسیویه‌تی، بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌مێژووی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له وڵاته‌كه‌یاندا به‌هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه هه‌ڵاتوون (په‌نابه‌ری سیاسی)ن له كاتی پێشكه‌شكردنی داوای په‌نابه‌رێتی-دا ئه‌بێت 50 دۆلار بده‌ن، له‌كاتێكدا پێشتر هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێوه‌رنه‌گیراوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی نیویۆرك پۆست، ئه‌م چاكسازییه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازییه‌ی زیادكردنی تێچووی داواكردنی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی-دایه، بۆیه نوسیویه‌تی: "چاكسازی له رسوماتی نوێ و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و لێخۆشبوونانه‌ی كه بۆ په‌نابه‌ران هه‌بوون به‌شێكه له چاكسازی كه به‌رێژه 20% قازانج زیادده‌كات و به ملیاره‌ها دۆلار ده‌چێته سه‌ر داهات".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ده‌ڵێت: "له رۆژی 3ی ئابی 2020 ه‌وه بڕیاره‌كه دراوه و له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
خزمه‌تگوزارییه‌كانی ره‌گه‌زنامه و په‌نابه‌ران -ی ئه‌مه‌ریكا (USCIS) كه ئاژانسێكه پرۆسه‌ی كاری په‌نابه‌ران به‌رێوه‌ده‌بات، ده‌ڵێت: "ئه‌م زیادكردنه پێویسته بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێچوونه زۆره‌ی كه له‌رێگه‌ی په‌نابه‌رێتییه‌وه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا".
ده‌شڵێت، هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ بنبڕكردنی تێچووی زیاده و هاتنی لێشاوی په‌نابه‌ر هۆکاری بڕیارەکەن.
جۆزیف ئلیدلو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ سیاسه‌تی ئیداره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ره‌گه‌زنامه و په‌نابه‌ری ئه‌مه‌ریكا (USCIS) ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌رایەتییەکان داوای پشكنینی داهات و تێچوو و رێوشوێنی چاكسازی كردووه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه".
ئاژانسه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا، ده‌ڵێت: "ئه‌م چاكسازییانه‌ی دوایی له رسوماته‌كان پێویسته بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری یاسایی له ئه‌مه‌ریكا به‌وپه‌ڕی تواناوه له پێناو دابینكردن و پاراستنی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی".
ئاراسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پشت به‌و داهاته ده‌به‌ستێت كه له رێگه‌ی ئه‌و رسوماتانه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه چنگیان ده‌كه‌وێت. ئه‌مساڵ (USCIS) رووبه‌رووی كورتهێنانی دارایی بۆته‌وه و داوای له كۆنگرێس كردووه كه بڕی 1 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار-یان بۆ ته‌رخانبكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی توشیان بووه.
دارایی و داهاتی ئاژانسه‌كه دوو ساڵ جارێك پێداچوونه‌وه‌ی پێدا ده‌كرێت. ساڵی 2016، له‌چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی ئۆبامادا گۆڕانكاری گه‌وره روویدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رسوماته به رێژه‌ی 21%.
به‌پێی ئاژانسه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا ئه‌و گۆڕانكارییه زیانی گه‌وره‌ی به داهاتی ئاژانسه‌كه گه‌یاندووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیكه‌ره‌وه‌كان پێیانوایه زیادكردنی ئه‌و رسوماتانه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك ناگرێته‌وه كه مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌یه و به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه داهاتی ساڵانه‌یان نزمه و داوای ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
خاتوو جیسیكا بولته‌ر لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی له په‌یمانگای كۆچبه‌ران كه‌سه‌نته‌رێكی ناحكومییه بۆ سی ئێن ئێن وتویه‌تی: " له‌رابردوودا دیموكرات و كۆمارییه‌كان هه‌وڵیانداوه كه تێچووی داواكردنی ره‌گه‌زنامه كه‌مبێت، تا زۆرترین په‌نابه‌ری یاسایی و مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێشكه‌شی ره‌گه‌زنامه‌ی بكه‌ن".
بڕیاره‌كه‌ش ئه‌و نیشته‌جێ هه‌میشه‌ییانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌یه و ماوه‌ی پێنج ساڵی نیشته‌جێبوونیان ته‌واو كردووه یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوسەرگیریان كردووه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكییه.
بۆلته‌ر ده‌ڵێت:"زیادكردنی بڕی پاره‌كه به‌رێژه‌ی 81% بۆ وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه له‌ڕێگه‌ی ئۆنڵاین و 83% له رێگه‌ی فۆرمی كاغه‌زه‌وه بریتییه له دووه‌مین زیادكردن له مێژووی ئه‌مه‌ریكا. له‌كاتێكدا ساڵی 1999 له‌سه‌ر ده‌ستی ئیداره‌ی كلینتۆن له 95 دۆلاره‌وه كرا به 225 دۆلار كه رێژه‌ی زیادكردنه‌كه 137% بوو".
K24
