فڕۆکەیەک بە 190 سەرنشینەوە بوو بە دوو کەرتەوە

فڕۆکەیەک بە 190 سەرنشینەوە بوو بە دوو کەرتەوە
فڕۆکەی ئەیەر ئیندیا ئێکسپرێس لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کۆژیکۆد لە هیندستان لەسەر رێڕەوی سەرەکی خزا و بووە بە دوو کەرتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیندیا تودەی، 190 کەس سەرنشینی فڕۆکەکەن و فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە.
فڕۆکەکە بەرەو دوبەی چووە و پێش فڕینی خزاوە، لە ئێستا تیمە فریاگوزارییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و زیانە گیانییەکان نازاندرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، فڕۆکەکە بەهۆی بارانێکی زۆر و تەڕبوونی رێڕەوی فڕۆکەخانەکە خزاوە.
نوێدەکرێتەوە..





k24
Top