چیرۆکی ئەو کەشتییەی هەزاران تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆم بردە بەیروت ئاشکرا دەکرێت
ئەو کەشتییە هەرگیز نەگەیشتە ئەو شوێنەی کە دەبوو بچێت بۆی، بڕیار بوو لە مۆزەمبیق ئەو دوو هەزار و 700 تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆمە بۆ بواری تەقەمەنی لە کارگەکان بەکاربێت.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن و رۆژنامەی دیر شپیگلی ئەڵمانی، بە دواداچوونیان کردووە و ئەمەی خوارەوە چیرۆکی هێشتنەوەی ئەو بارە نیتراتی ئەمۆنیۆمەیە لە بەندەری بەیروت:
کەشتییەکە لە لایەن بازرگانی رووسی، ئیگۆر گرێچوشکین خاوەنداریی کراوە، لە قوبرس دەژی و ملیۆنەها دۆلاری داوە تاوەکو بارەکە بگاتە مۆزەمبیق.
کاتێک کەشتییەکە دەچێتە یۆنان، بازرگانە رووسەکە تیمی کەشتیوانیی ئاگادار دەکاتەوە، پارەی پێویستی پێنییە تاوەکو بیداتە تیمەکە و ناشتوانێت تێچووی رۆیشتنی کەشتییەکە بگرێتە ئەستۆ کە بە کەنداوی سوێسدا دەرۆیشت، داوایان لێ دەکات بچنە بەیروت و لەوێ بارەکە زیاد بکەن و تێچووەکە پەیدا بکەن.
کەشتییەکە دۆخی زۆر خراپ بووە و بەهۆی کونەکانی ناوی ئاوی تێچووە، بەرپرسانی لوبنانیش لەبەر خراپی دۆخی کەشتییەکە و رێکاری یاسایی، رێگا بە تێپەڕبوونی کەشتییەکە نادەن.
پێچەوانەی پلانەکە، کەشتییەکە لە بەیروت دەمێنێتەوە و تیمەکەی ناویشی وەکو بارمتە لەسەری دەمێننەوە.
دواتر لوبنان رێگا بە چوونە دەرەوەی شەش کەس لە تیمەکە دەدات کە وڵات جێبهێڵن و چواریان لەسەر کەشتییەکە دەمێننەوە.
لە ساڵی 2015 و 11 مانگ دوای مانەوەی کەشتییەکە لە بەیروت، خاوەنی کەشتییەکە دۆسیەی دادگا دەباتەوە و رێگا دەدرێت جووڵەی خۆی بکات، بەڵام بارەکە لە لوبنان دەمێنێتەوە.
لە نێوان ساڵی 2014 و بۆ 2017، شەش جار داوای ئازادکردنی بارەکە لە دادگای بەیروت تۆمار دەکرێت، بەڵام هەموویان شکست دەهێنن.
دواتر پێشنیازی ئەوە دەکرێت، بارەکە بدرێتە سوپای لوبنان یان لە زیادکردنی ئاشکرادا بفرۆشرێت، بەڵام دادگای لوبنان هیچ هەنگاو بۆ ئەو داوایە نانێت.
تەنانەت شەش مانگ پێش ئێستا، بەرپرسانی لوبنان لە مەترسی ئەو بڕە زۆرە نیتراتی ئەمۆنیۆمە ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام گوێ بە هۆشدارییەکە نەدراوە.
لە ئێستاشدا، 16 کەس دەستگیر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێ
k24
