له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 320 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 174 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 17 هه‌زار و 976 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 634 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 320 هه‌زار و 117 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 277 هه‌زار و 463 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
