پێنتاگۆن لێدوانێكی ترهمپ رهتدهكاتهوه
ھەر سێ سەرچاوە لە ھەمانكاتدا ئاماژەیان كردبوو، "ئەوان نازانن سەرۆك باسی چی دەكات".
یەكێك لەو سەرچاوانە گووتی: ئەگەر سوپای ئەمەریكا ھیچ بەڵگەیەكی لە دەستدا ھەبووایە؛ كە ئەوەی روویداوە ھێرشێكی بەرنامەكراوە، دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا یەكسەر بڕیاری دەدا رێكاری زیاتر بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ھێزە چەكدارەكانی و سامانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا.
سەرچاوەكە جەختیكردەوە، تاكو ئێستا ھیچ فەرمانێكی لەم جۆرە دەرنەچووە.
پێشتر سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ، لە وڵامی پرسیارێكدا، كە ئایا لەو بڕوایەدایە تەقینەوەكە لە ئەنجامی ھێرشێك بووە؟ بە "بەڵی" وڵامی دابوویەوە.
لهو بارهیهوه ترهمپ گووتبووی: "لە رووی سرووشتی تەقینەوەكە، وادیارە وایە، ھەندێك لە جەنەراڵەكانی سوپام بینی، وادیارە ئەوان لەو بڕوایەدان ھێرش بووە، ھۆكارەكە جۆرێك لە بۆمب بووە، بەڵێ"
k24
