حکومەتی یۆنان 766 سەربازی نوێی بۆ پاسەوانی سنورەکانی دامەزراندوە
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی یۆنان، لە ماوەی چوار مانگی رابردودا کەمترین پەنابەر لە تورکیاوە گەیشتونەتە یۆنان، ئەوەش بۆ توندوتۆڵکردنی سنورەکانی یۆنان دەگەڕێتەوە، بە مافی خۆیانی دەزانن پارێزگاری لەسنورەکانیان بکەن.
تورکیا دراوسێیەکی خراپەو جێگای متمانە نیە هێشتا چوار ملیۆن پەنابەر لەژێر دەسەڵاتیدایە بە دوری نازانین بۆ مەرامێکی تر بەکاریان بهێنێتەوە
جۆرج کۆمۆتساکۆس، جێگری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لەوبارەیەوە رایگەیاند، "تورکیا دراوسێیەکی خراپەو جێگای متمانە نیە هێشتا چوار ملیۆن پەنابەر لەژێر دەسەڵاتیدایە بە دوری نازانین بۆ مەرامێکی تر بەکاریان بهێنێتەوە".
حکومەتی یۆنان 766 سەربازی نوێی بۆ پاسەوانی سنورەکانی دامەزراندوە
بەپێی راگەیەندراوەکەی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی، حکومەتی یۆنان رایگەیاندوە، 766 سەربازی نوێی بۆ پاسەوانی سنورەکانی دامەزراندوە، کە 266 پاسەوانیان لە دورگەکانی باکورو باشوری دەریایی ئیجەدا جێگیر دەکرێن.
ئەوەش خراوەتەڕو، 480 پاسەوانیشیان لە ناوچەکانی (ئەتیکا، بیلوبونیز، مەقدۆنیای رۆژهەڵات و تراقیا جێگیر دەکرێن بۆ رێگریکردن لە هاتنی پەنابەران بۆ ناو خاکی یۆنان.
خەندان-
