نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشممە نرخی زێڕ بۆ دوو هەزار دۆلار بەرزبووە و ئەمەش یەکەمجارە روودەدات.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئابووری جیهان لاواز بووە؛ ئەمەش وایکردووە نرخی زێڕ بەرزببێتەوە، بەجۆرێک تەنها لەمساڵ بە رێژەی 30% نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە.
