رووسیا وادەی بەرھەمھێنانی ڤاكسین دژی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

رووسیا وادەی بەرھەمھێنانی ڤاكسین دژی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
له‌ چه‌ندین وڵاتی جیاوازدا، زیاتر له‌ سه‌د جۆری ڤاكسین له‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌دان. رووسیا رایدەگەیەنێت، ساڵی داھاتوو بە ملیۆنان پێکوتەی ڤاکسین بۆ دژی کۆرۆنا بەرھەمدەھێنێت.

وەزیری پیشەسازی روسیا دەنیس مانتورۆڤ رایگەیاند "مانگی داھاتوو دەست بە بەرھەمھێنانی ڤاکسینەکە دەکەین و بۆ ساڵی داھاتوو مانگانە دەتوانین ملیۆنان پێکوتەی ڤاکسین ئامادەبکەین".

رووسیا چەندین ھەوڵی ھەیە بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کاریگەری بۆ چارەسەری کۆرۆنا، و ھەندێکیشان لە قۆناغی کۆتاییدان.

سەرۆکی بەرێوبەرایەتی بووجەی وەبەرھێنانی رووسیاش دەڵێ " لە 10 رۆژی داھاتوو دەست بە تۆمارکردنی ڤاکسینی پشتراستکراوە و فەرمی دەکرێت".

ئەگەر ئەم ھەوڵەی رووسیا سەرکەوتووبێت، دەبێتە یەکەم وڵات بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کاریگەری بۆ چارەسەری کۆرۆنا.

پەیوەست بە ھەوڵەكانی رووسیا بۆ بەرھەمھێنانی ڤاكسین دژی كۆرۆنا، لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاند، لە پشكنینی كۆتایی ئەو خۆبەخشانەی، كە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنایان لەسەر تاقیكراوەتەوە، دەركەوتووە: ئەو كەسانە بەرگرییەكی زۆر بەهێزیان لە دژی ڤایرۆسەكە پەیدا كردووە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: "رۆژی دووشەممە 3/8/2020، پشكنینەكان لە نەخۆشخانەی بۆردینكۆی سەر بە وەزارەتی بەرگری بە هاوكاری ناوەندی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە لە زانستنی پەتاكان و زیندەزانی ورد بۆ خۆبەخشەكان ئەنجامدراوە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، "بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵی تاقیكردنەوەكانی سەرجێگا، دوای 42 رۆژ لە یەكەم تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە، ئەمڕۆ خۆبەخشەكان سەردانی نەخۆشخانەیان كردووەتەوە و پشكنینی وردی پزیشكییان بۆ كراوەتەوە".






K24
Top