ترەمپ: تیک تۆک بە تەواوەتی نەفرۆشرێت، چالاکییەکانی لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت
تا ئێستاش چین دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو ئەپلیکەیشنە بکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاسانترە بۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە تیک تۆک بە تەواوەتی بگرێت، لە جێگەی ئەوەی خاوەنی تەنها لەسەدا 30 پشکەکانی بێت، چونکە تا ئێستاش چین دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو ئەپلیکەیشنە بکات.
ئەگەر تیک تۆک لەلایەن مایکرۆسفتەوە نەکردرێتەوە، ئەوا چالاکییەکانی لە ئەمریکادا بەتەواوەتی قەدەغەدەکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەپلیکەیشنی تیک تۆک تا ناوەڕاستی مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ بە تەواوەتی لەلایەن مایکرۆسفتەوە نەکردرێتەوە، ئەوا چالاکییەکانی لە ئەمریکادا بەتەواوەتی قەدەغەدەکرێت.
بەرپرسانی ئەمریکا لەو بارەیەوە دەڵێن، تیک تۆک ئەپلیکەیشنێکی زۆر باوە بەتایبەت لە نێوان گەنجانی ئەمریکادا، مەترسیشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە، چونکە لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە بەڕێوەدەبرێت، دەکرێت زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەران لە دژی وڵاتەکە بەکاربهێنێت.
لەبەرامبەردا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە بنکەکەی لە واشنتنە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەردەوام دەبێت لە دانوستان بۆ ئەوەی بەتەواوەتی دەست بەسەر تیک تۆکدا بگرێت لە پێش 15ی سێپتەمبەری ئەمساڵەوە.
باسنیوز
