بەهۆی کۆرۆناوە نرخی نەوتی خاو زیاتر دادەبەزێت
نرخی نەوتی خاوی برێنت 37 سەنت دابەزی و لەدواین مامەڵەدا بە 43.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 37 سەنت دابەزی، کە دەکاتە 0.8%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 43.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 30 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 40.71 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 30 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 40.71 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.7% دابەزیوە.
لاشلان شاو، سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوە لە بەهای شمەکەکان لە بانکی ناوەندی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "داتاکانی چالاکییە پیشەسازییەکانی جیهان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئاستی چالاکییە ئابورییەکان زۆر بەرزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ نیشانەیەک لەبارەی گەشەسەندنی بازاڕە ئابورییەکان دەرنەکەوتوە، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی بەردەوامی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا".
لەلایەکی دیکەوە وڵاتانی ئۆپێک+ لە پلانیاندایە قەبارەی بەرەهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیل زیادبکەن، بەرهەمهێنەرە ئەمریکییەکانیش هەوڵی دوبارە بەگەڕخستنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەیان دەدەن، ئەوەش بوەتە هۆی دابەزینی نرخەکەی لە بازاڕەکاندا.
خەندان
